کۆمپانیای شەمۆڵ کۆمپانیایەکی بواری بازرگانی گشتی یە. لە بواری هەناردەکردن و هاوردەکردنی چەنەها بەرهەمی جیاواز کار دەکات لە سەر ئاستێکی نێودەوڵەتی. کۆمپانیای شەمۆڵ هەڵدەستێت بە هەناردەکردن و هاوردەکردنی باشترین بەرهەمەکانی جیهان بۆ ناو هەرێمی کوردستان و عێراق و چەندەها وڵاتی دیکە. کۆمپانیای شەمۆڵ خاوەنی چەندەها ساڵ ئەزمونە لە بواری کارەکەییدا. بە ستافێکی پڕ ئەزمون و تۆکمەوە بۆیە ئێوەش ئەتوانن بێ دوو دڵی کارەکانتان لە گەڵ کۆمپانیای شەمۆڵ ئەنجام بدەن.
کۆمپانیای شەمۆڵ هەڵدەستێت بە هاوردەکردن و هەناردەکردنی پەینی کیمیایی کشتوکاڵی لە وڵاتانی(ئێران، ڕوسیا، تورکمانستان، کازاخستان، جۆرجیا، ئازەربایجان، ئۆزباکستان) بۆ ناو وڵاتی سوریا و عێراق و هەرێمی کوردستان.
کۆمپانیای شەمۆڵ کار دەکات لە بواری هێنانی گۆشت لە وڵاتانی دنیاوە بۆ ناو هەرێمی کوردستان و عێراق. ئەویش بە هێنانی گۆشتی بەستووی بەرخ لە وڵاتانی مەنگۆلیا و مەڵدۆڤاوە و ئوسترالیاوە. وە هەروەها هێنانی گۆشتی فرێشی گوێرەکە لە وڵاتی پاکستان وە لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیای شەمۆڵ هەڵدەستێت بە هاوردەکردنی گۆشتی فرێشی بەرخ لە وڵاتی ڕوسیا وە بۆ ناو هەرێمی کوردستان و عێراق.ئەمەش بە پێی ستانداردی جیهانی وبوونی بڕوانامەی حەڵاڵ بۆ سەرجەم جۆری گۆشتەکان وە هەروەها بە پەیڕەوی کردنی سەرجەم ڕێنماییە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کورستان و عێراق.
ئێمە وەک کۆمپانیای شەمۆڵ هەڵدەستین بە دابینکردنی بەرهەمە خۆراکییەکانی وەک( ئاوە تەماتە، مەعکەرۆنی، ئارد، برنج، ڕۆنی زەیت، نسک، نۆک) لە وڵاتانی ئێران و ڕوسیا و ئازەربایجان بۆ ناو عێراق و هەرێمی کوردستان و وڵاتی سوریا و ...هتد.
کۆمپانیای شەمۆڵ هەڵدەستێت بە هاوردەکردنی بەروبوومی دانەوێڵە(جۆ، کەپەک، گەنمە شامی و ئارد) لە وڵاتانی ڕوسیا و ئازەربایجان و کازاخستان بۆ ناوهەرێمی کوردستان و عێراق.
یەکێک لە بوارە گرنگەکانی کۆمپانیای شەمۆل کاری تێدەکات بواری هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکانە.کۆمپانیای شەمۆڵ هەڵدەستێت بە هەناردەکردن و هاوردەکردنی سەرجەم بەرهەمە نەوتییەکانی وەک( بەنزین، گازوایل) وە هەروەها سەرجەم موشتەقاتی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ ناو هەرێمی کوردستان و عێراق و ناردنە دەرەوەی بەرهەمەکانی نەوت بۆ وڵاتانی جیهان.